هاوڕێ کارساز

ناسراو بە: هاوڕێ شێخانی

ناوی باوک: خالید

خه‌ڵکی : شێخان

له‌ دایکبووی : ١٣٦٤ی هەتاوی،
1985 زایینی

کاتی شه‌هیدبوون : ١٣٩٧/٦/١٧ی هەتاوی،
2018.09.08 زایینی

شوێنی شه‌هیدبوون : قەڵای دێموکرات

شوێنی گڵکۆ : کۆیە

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : مووشەک باران

پلەی تەشکیلاتی: کادر

*****

شەهید هاوڕێ کارساز کوڕی کاک خالید ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی گوندی شێخان سەر بەناوچەی شاری شنۆ چاوی بۆ ژیان کردەوە. بەنازی دایک وبابی بەرەبەرە بە خۆداهات و لە باوەشی پڕ لە خۆشەویستی ئەندامانی بنەماڵەکەیدا باو خۆش بوو، و لەقۆتباخەنە گوندەکەیان وبەر خوێندنیان ناو ژیرانە دەرسی خوێندو و زیرەکانە قۆناغی سەرەتایی وکۆتایی پۆلی دووی ناوەندیشی بە سەرکەوتنەوە گەیاندە کۆتایی. دواتر بۆ بەڕێوەچوونی ژیانی ئەندامانی بنەماڵەکەی ڕووکردە مەیدانی کار وکاسبی وپاش ماوەیەک پێشەمکانیکی ڕەچاوکرت و لەوڕێگایەوە،،،،،،،،،،،، بۆ باوکی زەحمەتکێش وماندووی گرت.

کاک خالید باوکی هاوڕێ کە بە ماوەی شەش ساڵان لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاند ئەرکی دیفاع لە گەل ونیشتمانەکەی وەئەستۆگرتبوو، و بە هۆی برینداربوونی بۆ ماوەیەک لە ناوچەی سەرشاخان لە نەخۆشخانەی حیزب مایەوە، و و سەرەنجام ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی لە گەڵ کۆمەڵێک ئاواتی وەدیی نەهاتوو کۆچی دوای کرت.

هاوڕێ کە لە منداڵی‌یەوە دەرسی خەبات و خۆڕاگریی لە باوکی کۆچ کردوویەوە فێر ببوو، و وەک لاوێکی خوێن گەرم و تامەزرۆی گەیشتن بە ئازادی، بۆ پڕکردنەوەی سەنگەری باوکی لێ‌بڕاوانە هەڵوێستی گرت و بۆ خزمەت بە حیزبو نەتەوە‌مافخوازەکەی دوابڕیاری خۆیدا، لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی خۆی گەیاندە ڕیزە ئاڵابە دەستەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەرگی پڕلەسەروەریی پێشمەرگەی پۆشی و ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوەی بۆ دەورەی دیتنی پێشمەرگە ڕەوانەی فێرگەی سیاسی نیزامی کراو، و بەهۆی مامۆستا دڵسۆزەکانێوە کۆمەڵیک ئەزموونی سیاسی و نیزامی پاشەکەوت کردن. دوای تەواکردنی دەورەکەی کە سەرکەوتنی بەرچاوی وەدەست هێنا، لە ڕیزی هاوسەنگەرانی‌دا سازمان‌دراو و شانی اڵی ١٣٩٧ی هەتاوی خۆیی گەیاندە بارەگای ئەو حیزبە و پاش لێکۆڵینەوە بۆ دیتنی سەرەتایی پێشمەرگە ڕەوانەی فێرگەی سیاسی کرا.
دایەبەرڕاپەراندنی ئەرکی پێ‌سپێراوی.

هاوڕێ یەکێک لەو لاوە خاوەن قەول‌و بەڵێنیانە، و یەکێک لەو پێشمەرگە بە بیروباوەڕانە بوو کە زۆر زوو گەشەی کرت و سەرنجی هاوڕێیانی بۆلای خۆی ڕاکێشا.ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی متمانەی زیتری پێکراو. بۆدەورەی سیاسی ڕوانەی کۆمیسیۆنی ئامووزش کر. دوای‌ دیتنی دەورەکەی کە سەرکەوتنی بەرچاوی‌تێدا وەدەست هێنا، بەدەستی پڕەوەگەڕایەوە ڕیزی هاوسەنگەرانی و گەیشتە پلەی کادری سیاسی سەرەتا لە هێزی پارێزگاری وەک کادرێکی خاوەن بیروباوەڕ وماندوونەناس ئەرکی وەئەستۆ گرت، وبێ‌سرەوتن وهەدادان لەخزمەت بەرژەوەندی حیزب و گەلەکەی دابوو.ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بۆ کۆمیتەی ئەمنییەت نەقڵ‌کراو و هەر بەو ئیمان وباوەڕەوە ذڕێژیە بە ڕاپەڕاندنی ئەرکی پێ‌سپێراوای‌دا. ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ئەرکی پێڕاگەیشتن بە چیشتخانەو ساڵۆنی نان خواردنی کادرو پێشمەرگەکانی وەئەستۆگرت، و بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی پێ‌سپێراوی لە هەموو توانای خۆی کەڵکی وەرگرت. دوایین بەپرسایەتی هاوڕێی لاوی خاوەن قەول وبەڵین لە کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی و هێزی پارێزگاری بوو. لەو پۆستدا بۆ سازمندانی هێزی پێشمەرگە وپاراستنی ئۆرگانەکانی دەوروبەری دەفتەری سیاسی ماندوویی نەناسانە وەخۆکەوت و لە کارکردن‌دا شەویشی بە دەم ڕۆژەوە وهەدادانو سرەوتنی بۆ نەبوو.

هاوڕی لاوێکی خوێندەوار و تێگەیشتوو، ولەخۆڕادیو، خاوەن ئێرادەو باوەڕی بەهێزی کوردانە و حیزبی‌یانە بوو. چاوەڕوان دەکرا لە داهاتوویەکی نێزیک‌دا باشتر خۆیی پێ‌بەگەیەنێ و بگاتە پلەی بەرزتری تەشکیلاتی و خزمەتی زۆرتر بە بزووتنەوەی نەتەوایەتیی نەتەوە خۆڕاگرەکەی بکا. بەڵام سەد داخو مخابن نەگەیشتە ئەو قۆناغەو و دەستی تاوان لە گەلەکەمانی ستاند.لە مووشەک‌ بارانەکەی قەڵای دێموکرات‌دا شەهید کراو گیانی بە نیشتمان بەخشی.