ئاره‌ش کویک

خه‌ڵکی: کامیاران

له‌ دایکبووی : کامیاران 1991

کاتی شه‌هیدبوون : 2008.08.14

شۆێنی شه‌هیدبوون : کۆیە

شۆێنی گڵکۆ : کۆیە

چۆنیەتیی شه‌هیدبوون : رووداو

پله‌ی ته‌شکیلاتی : ئەندام

ئاره‌ش کویک کوڕی‌ حه‌یده‌ر ساڵی‌ 1991 له‌ شاری‌ کامیاران
له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی‌ شۆڕشگێڕ‌و نیشتمان په‌روه‌ر له‌ دایک بوو. ناوبراو ساڵی‌ 2002 به‌ هۆی‌ ئاشکرا بوونی‌ چالاکییه‌ سیاسییه‌کانی‌ باوکی‌ که‌ نزیک به‌ دوو ده‌یه‌ بوو ئه‌ندامی‌ رێکخستنی‌ نهێنی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستان بوو، له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی‌ کۆچ ده‌که‌نه‌ باشووری‌ کوردستان‌و له‌ که‌مپه‌کانی‌ حیزب ده‌گیرسێنه‌وه‌. ئاره‌ش سه‌ره‌تا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی‌ یه‌کیه‌تی‌ لاوانی‌ دێموکراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان‌و دواتر ساڵی‌ 2008 ده‌بێته‌ ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستان. 
ئاره‌ش کویک رۆژی‌ 2008.08.14 له‌ رووداوێکی‌ دڵته‌زێنی‌ هاتووچۆدا گیانی‌ له‌ ده‌ست دا.