فه‌ردین سادقی

خه‌ڵکی : سنه

له‌ دایکبووی : سنه 1983 

کاتی شه‌هیدبوون : 2007.07.03 

شوێنی شه‌هیدبوون : کۆیە

شوێنی گڵکۆ : کۆیە

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : رووداو

پله‌ی ته‌شکیلاتی : پێشمەرگە

فه‌ردین سادقی ساڵی 1983 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێشی شاری سنه‌ی خوێناوی له‌ دایک بوو. قۆناغه‌کانی خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر شاری سنه‌ ته‌واو کردو دیپڵۆمی وه‌رگرت. له‌ ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانی دا رووی کرده‌ کاری هونه‌ری و، بوو به‌ ئه‌ندامێکی چاڵاکی تیپی هه‌ڵپه‌رکێی “ئاویه‌ر”ی شاری سنه‌ و له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی هونه‌ری دا به‌شداربوو. ساڵی 2002 رووی کرده ریزی‌ تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و شانبه‌شانی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی، توانای هونه‌ری خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی له‌ نێو حیزب داو راهێنانی کچان و کوڕانی دێموکرات، ته‌رخان کرد. سه‌رئه‌نجام “گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێی رۆژهه‌ڵات”ی دامه‌زراندو تا ساتی خوانه‌مه‌رگبوونی سه‌رپه‌ره‌ستیی ئه‌م تیپه‌ی کرد. تیپی هه‌ڵپه‌ڕکێی رۆژهه‌ڵات له‌ ژێر راهێنانی فه‌ردین سادقی دا، به‌ ده‌یان چالاکی و به‌رنامه‌ی سه‌رکه‌وتوانه‌ی له‌ جێژن و بۆنه‌ حیزبی و نه‌ته‌ویی یه‌کان، فستیڤاڵه‌کانی هه‌ڵپه‌ڕکێ و کلیپ بۆ هونه‌رمه‌ندان و به‌رنامه‌ تله‌ڤیزیۆنی‌یه‌کان دا به‌رێوه‌به‌ریدو له‌ سه‌ر ئاستی کوردستان بوو به‌ تیپێکی ناسراوو خۆشه‌ویست.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ توانا و دڵ پڕ له‌ خۆزیایه‌، به‌ داخه‌وه‌ ئێواره‌ی رۆژی 2007.07.03 له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌ له‌ شاری کۆیه‌ بۆ بنکه‌که‌ی به‌ ماتۆرسیکلێت، ماشینێک خۆی لێ‌داو گیانی له‌ ده‌ست دا.

تێکۆشه‌رانی‌ حیزبی‌ دیموکرات به‌ هاوبه‌شی‌ خه‌ڵکی‌ کۆیه‌ ته‌رمی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ جوانه‌مه‌رگ فه‌ردینی‌ سادقی‌یان به‌ خاک سپارد و مه‌جلیسی‌ پرسه‌یان بۆ دانا 
گۆرستانی‌ شه‌هیدانی‌ حیزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 13ی‌ پوشپه‌ری‌ 1386(4ی‌ جولای‌ 2007)، رۆژێکی‌ بێ‌وێنه‌ی‌ به‌ خۆوه‌ دی‌. له‌م رۆژه‌دا ته‌رمی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ جوانه‌ مه‌رگ فه‌ردین سادقی‌ که‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێشتر له‌ رووداوی‌ هاتوچۆدا گیانی‌ له‌ ده‌ست دابوو.
له‌ نێو ماته‌می‌ کیژان و لاوان و ژنان و پیاوانی‌ دیموکرات و خه‌ڵکێکی‌ زۆر له‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ کۆیه‌ی‌ هونه‌ردۆست¬دا، له‌ مه‌زارگه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ حیزبی‌ دیموکرات له‌ نزیک کۆیه‌ به‌ خاک سپێردرا.
ده‌وروبه‌ری‌ کاتژمێر 1ی‌ نیوه‌ڕۆ ته‌رمی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌ له‌ حاڵێکدا ده‌یان ماشێن هاوڕێیه‌تیان ده‌کرد، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئازادی‌یه‌وه‌ بۆ گۆرستانی‌ شه‌هیدان گوازرایه‌وه‌.
دوای‌ به‌ خاک سپێردرانی‌، ده‌سته‌ ده‌سته‌ له‌ قوتابیانی‌ هونه‌ریی‌ فه‌ردینی‌ هونه‌رمه‌ند و دۆستانی‌ چه‌پکه‌ گوڵیان له‌سه‌ر گڵکۆکه‌ی‌ دانا و بۆ مه‌رگی‌ ناوه‌ختی‌ فرمێسکیان هه‌ڵوه‌راند.
کاتژمێر 7 ــ 5 ی‌ دوانیوه‌رۆی‌ 13ی‌ پووشپه‌ڕ، له‌ ساڵۆنی‌ گشتیی‌ بنکه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزب، رێوره‌سمی‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ و هاوده‌ردی‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی‌ فه‌ردینی‌ جوانه‌مه‌رگ و حیزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م رێوره‌سمه‌دا بنه‌ماڵه‌ی‌ لاوی‌ جوانه‌مه‌رگ وئه‌ندامانی‌ ره‌شپۆشی‌ تیپی‌ هه‌ڵپه‌رکێی‌ رۆژهه‌ڵات له‌ شوێنی‌ دیاریکراو له‌ مه‌جلیسی‌ پرسه‌ دانیشتبوون. له‌ شاری‌ کۆیه‌شه‌وه‌، ده‌سته‌ ده‌سته‌ کاربه‌ده‌ستان و دانیشتووان بۆ سه‌ره‌خۆشی‌ و هاوده‌ردی‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ جوانه‌مه‌رگ و حیزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، ده‌هاتن.
له‌م رێوره‌سمه‌ دا به‌رێز حه‌سه‌ن ره‌ستگار ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزب له‌ وته‌یه‌کی‌ کورت دا به‌ بۆنه‌ی‌ ئه‌م رووداوه‌ تاڵه‌ سه‌ره‌خۆشیی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ فه‌ردینی‌ جوانه‌مه‌رگ و تێکڕای‌ ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی‌ حیزب کرد. دواتر کاک برایم چووکه‌ڵی‌ به‌رپرسی‌ فێرگه‌ی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستان، لاپه‌ڕه‌کانی‌ ژیانی‌ کورت به‌ڵام پڕ خزمه‌ت و به‌رهه‌می‌ کادری‌ لێوه‌شاوه‌ی‌ فێرگه‌ی‌ حیزب، فه‌ردین سادقیی‌ هه‌ڵ‌ دایه‌وه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌ رۆڵ‌و سه‌رکه‌وتن‌و به‌رهه‌مه‌کانی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ نێو حیزبی‌ دیموکرات‌و له‌ ئاستی‌ کوردستان دا کرد. له‌ بڕگه‌یه‌کی‌ دیکه‌ی‌ رێوره‌سمی‌ سه‌ره‌خۆشی‌دا، ئه‌ندامی‌ تیپی‌ هه‌ڵپه‌رکێی‌ رۆژهه‌ڵات خاتوو کوێستان خوسره‌وی‌ په‌یامی‌ تیپه‌که‌یانی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ کۆچی‌ له‌ ناکاوی‌ راهێنه‌ر‌و مامۆستای‌ خۆیان خوێنده‌وه‌. کوێستان خوسره‌وی‌ گوتی‌:
“مامۆستا فه‌ردین، ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ک جگه‌رگۆشه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی‌ بوو، له‌ لایه‌کی‌ دیکه‌شه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ تێکۆشه‌ر‌و شۆرشگێری‌ حیزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بوو. سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش مامۆستایه‌کی‌ سادق‌و دڵسۆز بوو بۆ ئێمه‌ی‌ لاوانی‌ لایه‌نگری‌ هونه‌ری‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌ ده‌ستچوونی‌ کاک فه‌ردین هه‌موومانی‌ وه‌ک یه‌ک تازیه‌بار‌و که‌سه‌ربار کردوه‌. جارێکی‌ دیکه‌ش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌‌و دۆستانی‌ خۆشه‌ویستی‌ به‌ڕێزیان ده‌که‌ین.
پاشان خاتوو کورده‌ عومه‌ر، قایمه‌قامی‌ شاری‌ کۆیه‌ که‌ له‌م رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوو، وته‌یه‌کی‌ پێشکه‌ش کرد.
ده‌قی‌ وته‌کانی‌ کورده‌خان قایمه‌قامی‌ کۆیه‌ له‌ پرسه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ جوانه‌مه‌رگ فه‌ردین سادقی‌دا
برای‌ گه‌وره‌و به‌ڕێزمان مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌!
هه‌ڤاڵانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌!
سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کان‌و کادره‌ به‌ڕێزه‌کان! خوشک‌و برا به‌ڕێزه‌کان!
خانه‌واده‌ی‌ به‌ڕێزی‌ فه‌ردینی‌ شه‌هید!
من هه‌موو جارێ‌ که‌ فه‌ردین ده‌هات بۆ لام، زۆر هاوکاری‌ بووم بۆ ئه‌وه‌ی‌ فه‌ردین درێژه‌ به‌ کاره‌که‌ی‌ بدا، ته‌شجیعم ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچێت بۆ په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌کان. ده‌مه‌وێ‌ پێتان رابگه‌یه‌نم، ئێستا زۆر له‌ دانیشتووانی‌ شاری‌ کۆیه‌ش لێره‌ به‌شدارن، هه‌مووی‌ تازیه‌بارن، به‌ڕاستی‌ ئه‌مڕۆ شار هه‌مووی‌ په‌رێشان بوو. شار هه‌موو خرۆشا بوو. فه‌ردین به‌ ته‌نیا هی‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی‌‌و هی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز نه‌بوو. فه‌ردین هی‌ کۆیه‌ش بوو. فه‌ردینی‌ جوانه‌مه‌رگ یه‌کێک بوو له‌و تاکانه‌ی‌، له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ که‌ ئێمه‌ش دڵمان پێی‌ خۆش بوو که‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی‌ وی‌ ده‌توانین هونه‌ری‌ کوردی‌ له‌ شاری‌ کۆیه‌ش پێش بخه‌ین. به‌ڕاستی‌ من زۆر دڵگران بووم به‌ له‌ ده‌ستدانی‌ فه‌ردین، دیاره‌ کاره‌ساتێکی‌ ناخۆش بوو، هه‌تا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ ئه‌و شته‌ ناخۆشه‌ ]یان لـێ‌[ رووی‌دا، زۆر له‌ بارێکی‌ ناله‌بار دان. ئێمه‌ ئه‌مڕۆ هه‌موومان غه‌مبار بووین بۆ فه‌ردین. به‌ خانه‌واده‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی‌ راده‌گه‌یه‌نین که‌ فه‌ردین زۆر گه‌وره‌ بوو، زۆر به‌ڕێز بوو له‌ لامان. فه‌ردین هه‌ر هی‌ ئه‌وان نه‌بوو. فه‌ردین گه‌نجێکی‌ هه‌رزه‌کار نه‌بوو که‌ به‌دوای‌ ته‌نها ئاره‌زووه‌کانی‌ خۆی‌ بکه‌وێ‌. فه‌ردین بۆ کورد هه‌وڵی‌ ده‌دا‌و ده‌یویست به‌ سه‌رجه‌م پارچه‌کانی‌ کوردستان بڵـێ‌ منیش هه‌م.
زۆر سپاس بۆ ئێوه‌”.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌:
شانازی‌ بۆ لاوێک که‌ له‌ ته‌نیا 24 ساڵی‌ ته‌مه‌ن دا ده‌بێته‌ عه‌زیزی‌ هه‌مووان.
له‌ رێوره‌سمی‌ سه‌ره‌خۆشیی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ خۆشه‌ویست فه‌ردین سادقی‌دا، هێژا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ وته‌یه‌کی‌ پێشکێش کرد. به‌ڕێزیان گوتی‌:
“…فه‌ردینی‌ سادقی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی‌ چووکه‌ڵه‌ هاته‌ده‌رێ‌‌و بوو به‌ ئه‌ندامی‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی‌ گه‌وره‌تر. ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ هه‌ر حیزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان نیه‌، به‌ڵکوو میلله‌تی‌ کورده‌، ره‌نگه‌ که‌م له‌ تێکۆشه‌رانی‌ سیاسی‌ یا بڵێم هه‌ر که‌م که‌س هه‌بووه‌ له‌ خه‌ڵکی‌ دیکه‌ش، له‌ ته‌مه‌نێکی‌ ئاوا که‌م دا بۆی‌ رێ‌ بکه‌وێ‌ که‌ ئاوا خه‌ڵک بیناسێ‌‌و ناوبانگ ده‌ربکا‌و ببێته‌ عه‌زیزی‌ هه‌مووان. فه‌ردین نه‌ک هه‌ر له‌ نێو ئێمه‌، به‌ڵکوو به‌ فه‌زڵی‌ پێشکه‌وتنی‌ زانست‌و تکنیک به‌ڕاستی‌ له‌ هه‌موو پارچه‌کانی‌ کوردستان، له‌ هه‌رجێ‌یه‌کی‌ کوردی‌ لـێ‌یه‌ ناسراوه‌.
له‌ ده‌ستچوونی‌ هه‌موو عه‌زیزێک بۆ ئێمه‌ زۆر تاڵه‌. به‌ڵام له‌ عه‌ینی‌ حاڵ‌ دا موته‌عه‌هیدمان ده‌کا. ئه‌و وه‌خته‌ی‌ خۆشه‌ویستێکمان له‌ ده‌ست ده‌چێ‌، ئێمه‌ تێکۆشه‌را