ئیلهام میرزایی

ناسراو بە : موژگان

خه‌ڵکی : سنه

له ‌دایکبووی : سنه 1979

کاتی شه‌هیدبوون : 2003.07.12

شوێنی شه‌هیدبوون : کەرکوک

شوێنی گڵکۆ : کۆیە

چۆنیەتیی شه‌هیدبوون : رووداو

پله‌ی ته‌شکیلاتی : پێشمەرگە

.

له‌یادی‌ دووهه‌مین ساڵه‌هاتی‌ شه‌هید بوونی‌ هاورێ‌ ئیلهام میرزایی‌
دووپه‌یكی‌ یادی‌ هه‌ڤاڵان 
جانتای‌ سه‌فه‌ر به‌ پرچی‌ سپی‌ ئاویه‌ر و جامێك ئاوی‌ كانی‌ شه‌فا و په‌رداخێك بۆنی‌ قه‌تارچیان و ئه‌لبومێك له‌ رۆژگاری‌ خه‌باتی‌ نهێنی‌ نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی‌ سنه‌ و كرماشان… ئاخ هاورێم.
وتت: هاورێ‌، هه‌سته‌، وادیاره‌ ئاهه‌نگی‌ شوومی‌ پووتین و زڕه‌ی‌ زنجیره‌ی‌ جه‌لاده‌كان دێ‌..
هه‌سته‌ با…كه‌شكۆڵێك له‌ تامه‌زرۆیی‌ و MP3 یه‌ك له‌ خۆشه‌ویستیمان هه‌ڵگرین و كوێستان به‌ كوێستان و بنار به‌ بنار، خه‌ونه‌ چوارچراییه‌كانمانی‌ پێ‌ بناسێنین… له‌ پێرلاشیزه‌وه‌ ئیلهامێك بانگم ده‌كا… هاورێی‌ ئازیز!
له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ بێستوون و دالاهۆ به‌ ئاویه‌رو سنه‌وه‌ سه‌مایان ده‌كرد و رێبازی‌ گه‌شی‌ ناسیۆنالیزم به‌ناو خوێن وده‌مارتاندا سه‌فه‌ری‌ ئه‌كرد، من ئه‌و كاتانه‌ له‌ تاران بووم… 
له‌پڕ هه‌واڵی‌ سه‌فه‌رم بیستن 
ئاخ، بێ‌ ماڵ‌ ئاوایی‌ رۆیشتن.. چ هه‌نگامه‌یه‌ك، چ ره‌شه‌بایه‌ك… ده‌وری‌ ته‌نین، ئیلهام له‌به‌ر دیده‌ی‌ شه‌ماڵه‌ی‌ ئاگری‌ چاڵه‌ نه‌وته‌كانی‌ كه‌ركووك بێ‌ ماڵ‌ ئاوایی‌ هاورێیانی‌ به‌ره‌و ئاسمان، به‌ره‌و كۆیه‌ سه‌فه‌ری‌ كرد.. ئاخ.. هاورێم! پێش ئه‌وه‌ی‌ رۆژانی‌ پیاسه‌كردنی‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تیان بگات به‌ مانگ، بگات به‌سی‌ به‌ر له‌وه‌ی‌ “ئاسمان” بێ‌ ره‌مزی‌ هه‌موو لامان .. سه‌فه‌رت كرد… سه‌فه‌ر… سه‌فه‌ر ئاخ به‌ 21 پووشپه‌ره‌وه‌ ئێستا له‌سه‌ر مه‌زاری‌ تۆ له‌باتی‌ سه‌رجه‌م هاورێیانت ئاماده‌م و تاجه‌ گوڵینه‌یه‌ك دێنم و په‌خشانه‌ شێعرێك … تا گۆشه‌یه‌ك له‌ ته‌نیایی‌ و “ئاسمان”ه‌كه‌ت پڕ كه‌ینه‌وه‌… 
هاورێم !
دڵنیا به‌ هه‌ر شورشگێره‌كه‌ی‌ نیشتمانی‌ بن ده‌ستی‌ و شانمان تامه‌زرۆی‌ هه‌ڵگرتنی‌ تابووتی‌ تۆی‌ مه‌عشووقی‌ هاوڕێمانه‌… 
ئیزنم ده‌یه‌.. كاسێتێك گۆرانی‌ سنه‌ و جامێك ئه‌شكی‌ چاوی‌ هاورێیانت ئاراسته‌ بكه‌م.. تۆ.. له‌ شاری‌ پێشمه‌رگه‌ و حاجی‌ قادر میوانی‌ گوڵ‌..
دڵنیا به‌ تابووته‌كه‌ت به‌ ئاڵای‌ ره‌نگینی‌ ئازادی‌ ده‌ڕازێنین.. سبه‌ی‌ 16 هه‌مین یادی‌ مامۆستای‌ دێموكراسییه‌، یادت ده‌كه‌ین، دڵنیا به‌ هه‌ر هه‌موومان تێكه‌ڵ‌ ژینی‌ هاوژینتین و به‌ده‌م قه‌ندیل و كۆساڵان، ئازیز و هه‌ورامانه‌وه‌.. ئیلهامی‌ هاورێ‌ یادت ده‌كه‌ین، یادت ده‌كه‌ین.
ئاگرین- كۆیه‌ 2005.04.21