رامین شه‌ریفی

خه‌ڵکی : سه‌قز

له‌ دایکبووی : سه‌قز 1976

کاتی شه‌هیدبوون : 2003.12.06

شۆێنی شه‌هیدبوون : سه‌قز

شۆێنی گڵکۆ : سه‌قز

چۆنیەتیی شه‌هیدبوون : ئێعدام

پله‌ی ته‌شکیلاتی : کادر

زه‌ریا 
دیسان خاک له‌ چاوه‌کانیا کانی ده‌بارێنێ 
دیسان گوڵی دڵی گڵ
چۆپی کێشی ره‌شبه‌ڵه‌کی بیست و یه‌که‌مه‌ 
هۆ ره‌شخه‌ڵووزی رووبه‌ندی خودا روو 
شه‌و پۆشان چاو به‌هارن 
وه‌رزی بارینه‌ 
گریانی بزه‌ی هیوا 
زاریی زه‌وی
فرمێسکی بلۆقی ده‌ستی کرێکار 
زه‌ریایه‌ک ده‌خوڵقێنن
خوداوخه‌ڵووزوبارینی
تێدا ده‌خنکێنن.

سارۆ بێکه‌س
سه‌رماوه‌زی 2004