عه‌زیز سه‌لیمی

کورتەی ژیاننامەی شەهید

شەهید عەزیز کوڕی عەبولکەریم و ئەمنە ساڵی ۱۳۳۰ لە گوندی نۆسمە نزیک شاری پاوە لە دایک دەبێت و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا پێ دەنێتە قوتابخانە تا پۆلی شەشی سەرەتایی هەر لە گوندەکەی خۆیان درێژە بە خوێندن ئەدات و پاشان بە هۆی دەسکورتی بنەماڵە مەجالی درێژەی خوێندن لە شاری نابێت و بۆ بەدەست هێنانی بژیوی ژیان دەبێتە یاریدەری باوکی لە ئیش و کاری باخ داری و کشت وکاڵدا

شەهید عەزیز ساڵە کانی ٤٦و٤۷ وەک خوشکەزای شەهید موستەفا ئێناخی کە ئەودەم لە باشور لە ڕیزی چالاکوانانی ح د ک دەبێت لە گەل برایەکی دیکەی شەهید موستەفا (سابیر) دەکەونە بەر شاڵاوی ڕەش بگیری ساواک و ڕوانەی بەندیخانەی جەلدیان دەکرێن و بۆ ماوەیەک دەکەونە بەر ئازار و شکەنجەی جەلادەکانی ساواک

لە کاتی ناڕزایەتیەکانی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاشایەتی شەهید عەزیز و شەهید موحەمەدی برا بچوک چالاکانە بەشداری ناڕزایەتیەکان دەکەن

پاش دامەزرانی ڕێکخراوی ح د ک لە پاوە هەر دوو برا دەچنە ڕیزی ئەندامانی حیزب و لە پاش شەهید بونی خاڵۆیان( شەهید موستەفا بەرپرسی نیزامی ئەوکاتی ح د ک ) دەستیان دایە چەک و وەک پێشمەرگە لە هێزی شاهۆ سازمان دران

شەهید عەزیز وەک کادرێکی سیاسی نیزامی لە پلەی جورواجوری وەک سەر دەستە و سەر لک و کادری تەشکیلاتی لە هێز و کومیتە شارستانەکانی شاهۆ و دووی ڕێبەندانی هەورامان و سەقز جاڵاکانە ئەرکی وەئەستو گرتوە

شەهید عەزیز ڕۆژی ۱۵/۲/۱۹۹۰ لە نزیک بنکەی قەسڵان (باشور-بناری بەمۆ) لەگەل هاوسەنگەرێکی دیکەی بە ناوی سەلاح میانەیی دەکەونە نا و مەیدانی مین و لە تەقینەوەیەکدا هەردووکیان گیانیا فیدای ئامانجەکانیان کرد و دواتر لە گۆڕستانی قەسڵان تەرمی پیرۆزیان بە خاک سپێردرا.

ڕۆحیان شاد و یادیان زیندو

نوسینی : مەنسور ئێراندوست

ڕێکخستن و ئامادەکردنی : کەریم جاف

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت