عەلی نەزەری

کورتەی ژیاننامەی شەهید

شەهید عەلی لە ساڵی ١٣٤٢ لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی لە قەڵای جوانڕۆ لە دایکبوو و خوێندنی تا نزیک کۆتایی دەبیرستان لە هەمان شار خوێندە بوو.

شەهید عەلی هەر لە تەمەنی منداڵییەوە منداڵێکی زیرەک بوو کە لە سەردەمی شۆڕشی گەڵانی ئێراندا تەمەنێکی ئەوتۆیی نەبوو بەڵام هەستیی نەتەوایەتیی لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو و مافی نەتەوایەتیی بۆ شەهید عەلی زۆر گرنگ و لە هەموو کۆڕو کۆبوونەوە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بەشداری دەکرد.

کاتێک کە ڕژێمی مەلاکان بە هاوکاری خۆفرۆشانی خۆماڵی شارۆچکەی جوانڕۆیان داگیرکرد شەهید عەلی بێ ترس لە سەرکوت و ئازار لە لایەن هێزەکانی سەربە ڕژێمەوە لە قەڵای جوانڕۆدا خەباتی دەکرد و چەند جار دەستبەسەریان کرد بەڵام گرتن و ئازاردان نەیتوانی کاریگەریی لە سەر بڕوای ئەو دانێت و نەترسانە لە گەڵ داگیرکار بەربەرەکانێی دەکرد، وێرای ئاستەنگ و بەربەستی پێوەندی کردن بە تەشکیلاتی حیزبەوە بەڵام شەهید عەلی بەگوێرەی ئیمکان هەوڵی پەیوەندی گرتنی لە گەڵ حیزب یان حیزبییەکان دەداو وەک کادرێکی تێگەیشتوو وهەڵسوڕ لە نێوخۆدا خەباتی دەکرد، قوتابخانە و کۆڵانەکانی شارەکەی کردبوو بە مەیدانی خەبات و لە ئاست جەماوەریکردنی شۆڕش لە نێو لاوانی جوانڕۆدا کارتێکردن و گرنگی تایبەتی هەبوو بەڵام بەداخەوە دوای چەند ساڵ خەبات و بەربەرەکانی لە گەڵ داگیرکار لە ساڵی ١٣٦٦دا لە کاتێکدا کە شەهید محموود کڵاشی لە کۆبوونەوەیەکی بەربەڵاودا بە بەشداری زۆر کەس بەشدار دەبێت خۆفرۆشێک کە وەک لایەنگر خۆی خزاندەبووە نێو ڕیزی تەشکیلاتی حیزبەوەو دەتوانێت زۆر کەس شناسایی بکات کە ئاکامەکەی دەبێت بە دەستبەسەرکردنی زۆر لە لاوانی تێکۆشەرو خەباتکاری ناوچەکە کە یەکێک لەو ئەندامە هەڵسوڕو تێکۆشەرانەی حیزب شەهید عەلی بوو کە دوای ماوەیەکی زۆر ئەشکەنجەو ئازار لە ساڵی ١٣٦٧ لە زیندانی دێزلئاوای کرماشان ئیعدام کراو ئێستاکە گۆڕەکەی لە گۆڕستانێکە لە شاری کرماشاندا.
نوسینی : فاتیح ئارش
ئامادەکردنی : کەریم جاف

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت