کەریم حەسەن

خه‌ڵکی : دارەلەک

له‌ دایکبووی : قەرەداغ 1931

کاتی شه‌هیدبوون : 2010.12.01

شوێنی شه‌هیدبوون : کۆیە

شوێنی گڵکۆ : کۆیە

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : نەخۆشی

پله‌ی ته‌شکیلاتی : پێشمەرگە


که‌ریم حه‌سه‌ن، ناسراو به‌ که‌ریم خه‌نجه‌ر، پیشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌یانیی ئه‌وڕۆ چوارشه‌ممه‌، 2010.12.01له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

مام که‌ریم ساڵی 1931 له‌ گوندی قه‌ره‌داغ له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌ دایک ببوو. به‌ر له‌ رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی پێوه‌ندیی به‌ 
حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ گرتبوو و ساڵی 1979 به‌ ره‌سمی ببوه‌ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆکرات.
مام که‌ریم له‌ ماوه‌ی 31 ساڵ ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تیی خۆی دا له‌ به‌شه‌کانی ” زیندانی ناوه‌ندیی حیزب”، هێزی پێشه‌وا، کومیته‌ی ئه‌منیه‌ت، فێرگه‌ی سیاسی – نیزامی و هێزی سامڕه‌ند دا ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیی خۆی به‌ باشترین شێوه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندبوو.
مام که‌ریم له‌و ساڵانه‌ی دوایی ته‌مه‌نی دا به‌ هۆی پیری و به‌ ساڵاچوویی خانه‌نشین کرابوو.
شایانی باسه‌ که‌ پێشتریش خوشک و برایه‌کی مام که‌ریم به‌ ناوه‌کانی رابی و عه‌زیز به‌ ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی شه‌هید کرابوون.
مام که‌ریم به‌یانیی ئه‌وڕۆ چوارشه‌ممه‌، 10 ی سه‌رماوه‌ز له‌ نێو ئاپۆره‌ی هاورێیانی دا له‌ گۆڕستانی شه‌هیدانی حیزب به‌ خاک سپێردرا.
دوابه‌دوای ناشتنی مام که‌ریم و له‌ رێوڕه‌سمیکی تایبه‌ت دا که‌ به‌ به‌شداریی سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات له‌ ساڵۆنی رێوڕه‌سمه‌کانی حیزب دا به‌رێوه‌ چوو، رێز له‌ 31 ساڵ خه‌بات و پێسمه‌رگایه‌تیی مام که‌ریم گیرا.