هه‌ژار خه‌لیلی

خه‌ڵکی : پیرانشار

له‌ دایکبووی : پیرانشار 1968

کاتی شه‌هید بوون : 1996.12.21

شوێنی شه‌هید بوون :کۆیە

شوێنی گڵکۆ : پیرانشار

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : نەخۆشی

پله‌ی ته‌شکیلاتی : پێشمەرگە

.

سه‌عات 10ی‌ شه‌وی دووشه‌مه‌ 1ی‌ رێبه‌ندان پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌ ئه‌مه‌گی دێموكرات کاک هه‌ژاری‌ خه‌لیلی به‌ ناوی ئاسۆ له‌ ته‌شکیلاتی نهێنی پاش چه‌ند رۆژ به‌ر به‌ره‌كانێ ده‌گه‌ڵ مه‌رگ به‌ هۆی‌ نه‌خۆشییه‌كی كوت‌و پڕ كۆچی دوایی‌ كرد.

كاك هه‌ژار، له‌ بنكه‌ی پارێزگاری‌ رادیۆده‌نگی كوردستان دا خزمه‌تی ده‌كرد.
كورێكی رۆح سووك‌و به‌ ئیمان بوو، هه‌میشه‌ ده‌م به‌ پێكه‌نین بوو. ته‌رمی كاك هه‌ژار رۆژی سێ شه‌ممه‌ 2ی‌ رێبه‌ندان به‌ دوای‌ تێپه‌راندنی قۆناغه‌كانی ئیداری‌و رێوره‌سمی ئایینی له‌سه‌ر داواكاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كادره‌كانی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی شیاو به‌ره‌و شوێنی له‌دایك بوونی ‌واته‌ پیرانشار به‌رێ كرایه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێك كه‌ له‌‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا له‌ پیرانشاره‌وه‌ به‌ دستمان گه‌یشتوه‌، رێژیم ته‌نیا به‌ومه‌رجه‌ ئیزنی داوه‌ كه‌ ته‌رمی هه‌ژاری‌ جوانه‌ مه‌رگ له‌ كۆڕستانی‌ پیرانشار به‌خاك بسپێردرێ كه‌ خه‌ڵك له‌‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار نه‌بن‌و حه‌قیشیان نییه‌ كه‌ مه‌جلیسی پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی بۆ دابنێن.

هه‌ر له‌‌و پیوه‌ندیه‌دا رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 3ی‌ رێبه‌ندان مه‌جلیسێكی پرسه‌‌و سه‌ره‌ خۆشی به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ هه‌ژاری خه‌لیلی جوانه‌مه‌رگه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ساڵونه‌كانی بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی‌ رێبه‌رایه‌تی‌و كادرو پێشمه‌رگه‌كانی حیزب به‌ به‌شداری له‌‌و پرسه‌یه‌ ئه‌مه‌گناسی خویان به‌رامبه‌ر به‌ رۆحی پاكی هه‌ژار خه‌لیلی‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ ریزی‌ شۆڕش دا گیانیان به‌خشیوه‌ نیشان دا .