غه‌فوور كه‌ریم پوور

ناسراو بە : غه‌فوور لێتان 

خه‌ڵکی : نه‌غه‌ده

له ‌دایکبووی : ده‌ربه‌ند …

کاتی ماڵئاوایی : 2006.05.27

شوێنی شه‌هیدبوون : نه‌غه‌ده

شوێنی گڵکۆ : نه‌غه‌ده

چۆنیه‌تی شه‌هیدبوون : نەخۆشی

پله‌ی ته‌شکیلاتی : ئەندام

ئه‌ندامێکی‌ ئه‌مه‌کناس‌و دیرَینی‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ ناوی‌ 
کاک غه‌فوور که‌ریم پوور، خه‌ڵکی‌ گوندی‌ “ده‌ربه‌ند”ی‌ شنۆ‌و دانیشتووی‌ نه‌غه‌ده‌، رۆژی‌ 1385.03.06به‌هۆی‌ سه‌کته‌ی‌ مێشکی‌یه‌وه‌ که‌ 12 ساڵ‌ ده‌بوو تووشی‌ ببوو، کۆچی‌ دوایی‌ کرد.
کاک غه‌فوور له‌ ساڵه‌کانی‌ 47 ـ 46دا وه‌ک ئه‌ندامێکی‌ چالاک، ئه‌رکه‌ حیزبی‌یه‌کانی‌ خۆی‌ ده‌ست پێ‌کردو له‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕشی‌ گه‌لانی‌ ئێرانه‌وه‌ بوو به‌ پێشمه‌رگه‌‌و له‌ هێزه‌کانی‌ “ئه‌فشین”‌و “سمکۆ”دا درێژه‌ی‌ به‌ خه‌بات‌و تێکۆشان دا. ناوبراو له‌ ساڵی‌ 1361دا به‌هۆی‌ گیروگرفتی‌ بنه‌ماڵه‌یی‌یه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ نێوخۆی‌ وڵات‌و له‌ ساڵی‌ 1362دا گیراو بۆ ماوه‌ی‌ نزیک به‌ 5 ساڵ‌ خرایه‌ به‌ندیخانه‌.
رۆحی‌ شاد‌و رێگای‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی‌ پڕڕێبوار بێ‌.